یاسا گشتی‌یه‌كان:
به ته‌واوی ئازاد به له نووسینی هه‌ر جۆره پرسیارێك كه له‌به‌شه‌كانی مه‌كۆكاندا خۆی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به پرسیار یان بابه‌ت له بوارێکی دیکه دا بۆ نموونه، سیاسی و ئایینی بنووسی، خۆت تووشی ده‌رکردن ده‌که‌ی.
به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت سووکایه‌تی به کورد و به‌به‌تایبه‌ت به ئه‌ندامان و میوانانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌یت.
نابێت به‌سته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕێک بکه‌یت که زیانی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی لێره‌وه ده‌چنه سه‌ری.
گه‌ر بابه‌تێکت نووسی سه‌باره‌ت به پرۆگرامێک یان شیت کرده‌وه و له‌و بابه‌ته‌دا وێنه‌ت به‌کاربردبێت، هه‌وڵبده وێنه‌که له x٥٠٠ ٥٠٠ پیکسڵ زۆرتنر نه‌بێت.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت لێره ناڕه‌زايی ده‌رببڕی بۆ ماڵپه‌ڕێك كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار نه‌بێت دواتر په‌يامه‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ ئه‌سڕدرێته‌وه.
هه‌ر بابه‌تێک سه‌ردێڕه‌که‌ی به وشه‌ی ناجۆر بۆ نموونه وه‌ک: هاوكاريم بكه.....، بۆ فڵان که‌س، و سه‌ردیڕێ دیکه‌ی له‌و جۆره ده‌ست پێ‌بکات به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی نووسه‌ر ڕاسته‌وخۆ بابه‌ت ده‌سڕێته‌وه.
هه‌ر كاتێك كه‌سێك ناڕێزی به‌رانبه‌رت كرد، وه‌ك ئه‌ندامێك بۆت هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ر ئاگادار بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ریش وه‌ك ڕێزگرتن له مافی ئه‌ندامه‌تیت ده‌بێ به چاوی به‌رپرسایه‌تیه‌وه له مه‌سه‌له‌كه بكۆڵێته‌وه و تا بكرێت به شێوه‌یه‌كی هاوڕێیانه و دروست چاره‌سه‌ری بكات.